3ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- بان کی مون سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رووداوه‌كانی كه‌مپی ئه‌شره‌فی به رووداوێکی تراژیدی وه‌سفكرد و داواشی له حكوومه‌تی عێراقی كرد به‌شێوه‌یه‌كی خێرا دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوانه بكه‌نه‌وه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا بان كی مۆن راگه‌یاند: رووداوه‌که‌ی که‌مپی ئه‌شره‌ف زۆر دڵته‌زێن و تراژیدیا بووه ئه‌و رووداو نیگه‌رانی کردووین، لێره‌وه داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌که‌ین به‌زووترین کات لێكۆڵینه‌وه‌ی خێرا له روداوه‌كه بكات و ئه‌نجامه‌كانی ئاشكرابكات و سه‌رپێچی کاران سزا بدات، که به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌و وه لانی كه‌می 47 كه‌س كوژران وژماره‌یه‌کی دیکه‌ش برینداربوون ، رووداوه‌که‌ی که‌مپی ئه‌شره‌ف له کاتێکدا بووه که له یه‌کی ئه‌م مانگه‌دا که‌مپی ناوبراو به گوله‌هاوه‌ن بۆردومان كرا، بۆردومانه‌كه هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بووه، به‌ڵام دوای هێرشه‌كه هێزێكی سوپا ویستویه‌تی بچێته ناو كه‌مپه‌كه، به‌ڵام دانیشتوانی كه‌مپه‌كه رێگرییان لێكردوه‌و به‌وهۆیه‌وه پێكدادان له‌نێوان هه‌ردوولا روویداوه‌وله ده‌رنجامدا 47 كه‌س كوژراونبه ده‌یانی دیکه‌ش برینداربوون. جێگای باسه: رۆژی 23ی ئه‌یلولی ساڵی 2012 حكوومه‌تی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی بوونی رێكخراوی موجاهیدنی خه‌لقی له‌سه‌ر خاكی عێراق به نایاسایی ناساند.