لە سنوری شارۆچکەی خاڵس ١٩ ئەندامی ھێزەکانی موجاھدینی خەلق کوژران

لە سنوری شارۆچکەی خاڵس ١٩ ئەندامی ھێزەکانی موجاھدینی خەلق کوژران
١ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- بەرپرسێک لە کەمپی ئەشرەفی سنوری قەزای خاڵسی سەر بە پارێزگای دیالە کووشتنی ١٩ ئەندامی ھێزەکەیانی ئاشکرا کرد لەلایەن سوپای عێراقیەوە

سەلا ح ئەمیر وتەبێژی ھێزی موجاھدینی خەلقی ئۆپۆزسۆنی ئێرانی راگەیاند: لەکاتژمێر ٢ ی شەوەوە بە موشەک ھێرش کرایە سەر بارەگای ھێزی موجاھدین تا کاتژمێر ٦ی بەیانی

ووتیشی بەو ھۆیەوە ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا لەنێویاندا ئافرەت ھەیە,سەرباری ئەوەش بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە گووللە ٥ ئەندامی دیکە کوژران.

شایەنی باسە لە ئێستادا نزیکەی ٨٩ کەس لەو ھێزە ماوە سەرجەمیان لە کەمپی لیبریتین لە سنوری بەغدا.
Top