بەهۆی تەقینەوەیەك لە شاری رومادی 13 كەس كوژران

بەهۆی تەقینەوەیەك لە شاری رومادی 13 كەس كوژران
١ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- پۆلیسی عێراق و چەند سەرچاوەیەكی پزیشكی لە شاری رومادی لە پارێزگەی ئەنبار رایانگەیاند كە لە ئاكامی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێكی مینڕێژكراو لە نزیك خاڵێكی پشكنین لە شەقامێكی قەرەباڵغ لە ناوەڕاستی شاری رومادی سێزدە كەس كوژران و پتر لە بیست كەسی دیكە برینداربوون كە ژمارەیەكیان پۆلیسن. شایەتحاڵێك ئاماژەی بەوە كرد كە تەقینەوەكە زۆر بەهێز بووە تا ڕادەیەك چەندین پارچەی ئۆتۆمبیل و تەرمی كوژراوەكانی بینیوە. روونیشی كردەوە كە ژمارەیەك لە كوژراوەكان ئافرەتن. هاوكات خۆكوژێك كە پشتێنێكی مینڕێژكراوی لە پشت بەستبوو لە بازاڕی شارەكەدا خۆی بە ئۆتۆمبیلی موقەدەم ماجد رحێبی بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری رومادیدا تەقاندەوە و دەست بەجێ كوژرا.
Top