هێزە ئەمنیەكان 3 سەرپرشتیاری خۆپیشاندانەكانی بەغدایان دەستگیر كرد

هێزە ئەمنیەكان 3 سەرپرشتیاری خۆپیشاندانەكانی بەغدایان دەستگیر كرد
دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ لەسەر ئەنجام دانی خۆپیشاندان لەبەغدا ڕەزامەندیی نەدا، 3 سەرپرشتیاری خۆپیشاندانەكە دەستگیر كران.

سەرچاوەیەكی باوەڕ پێ كراو لە ناو خۆپیشاندەرەكانی بەغدا بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رەزامەندی لەسەر ئەنجام دانی خۆپیشاندان لەبەغدا وپارێزگاكانی دیكەی عێراق دەرنەبڕی، هاووڵاتیان لە ناوچەی نیزاڵ دژ بە خانەنشینی پەرلمانتاران خۆپیشاندانیان ئەنجام دا وهێزە ئەمنیەكانی بەغدا 3 سەرپرشتیاری خۆپیشاندانەكە دەستگیر كرد.



سەرچاوەكە گوتیشی: هاتووچۆ لەبەغدا بەتەواوی قەدەغە كراوە وهیچ كەسیك ناتوانیت لەبازگەكانی دەوربەری بەغدا بینە ناوشارەوە.
Top