31ی ئاب/ ئۆگۆست (گولان میدیا)- سه‌رۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرای دەکات کە هه‌ندێك لایه‌ن كار بۆ په‌كخستنی په‌رله‌مان و ئیراده‌ی ئەو دامەزراوەیە دەکەن کە خۆی لە ئیرادەی خەڵکی عێراق دەبینێتەوە، ئوسامه نوجه‌یفی له مەراسیمێکدا لە باره‌گای ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند: سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ندێك لایه‌ن كار بۆ په‌كخستنی په‌رله‌مان و ئیراده‌ی ئەو دامزراوە تەشریعییە ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئەوان وەک لایەنێکی خەمخۆری ئەو وڵاتە سوورن له‌سه‌ر درێژه‌دان به‌كاره‌كانیان. نوجەیفی کە لایەنێکی مەبەست بووە، بەڵام ئاماژەی به‌و لایه‌نە نەدا کە وەک خۆی دەڵێت هه‌وڵی پهكستنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ده‌ده‌ن. پێشتر ئوسامە نوجیفی چەندین جار دەوڵەتی یاسا کە نوری مالێکی سەرۆکایەتی دەکات تۆمەتبار کردبوو کە بەبێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان ئەو بڕیارانە دەردەکات پێویستی بە سازان و پەرلەمانە، هاوکات گوته‌بێژی كوتله‌ی موته‌حدون کە نوجێفی سەرۆکەیەتی به‌رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌تی راگه‌یاند : له‌لایه‌ن حكوومه‌تی نوری مالیکیە و هه‌وڵی ئه‌وه له‌ئارادایه كه هاوكاری په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی نه‌كات، ئەویش ئامانج لێ بەرژەوەنی حزبی و فراوانکردنی دەسەڵاتەکانی حکوومەتە بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.نوجێفی : لایەنێکی عێراق بەربەست بۆ کاری پەرلەمانی عێراق دروست دەکات.