سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق باری نائاسایی راده‌گه‌یه‌نێ
مالیكی له وتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ئاماژه‌ى به هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌ند وڵاتیك له‌كاتى هێرشكردنه سه‌ر سوریا كردوو به‌وهۆیه باری نائاسایی له شاره‌كانی عێراق راگه‌یاند، گوتیشى \"عێراق نایه‌وێ هێرشی سه‌ربازی بكرێته سه‌ر سوریا و ئه‌و هێرشه ئه‌گه‌ر بكرێ بۆ سوریا و جیهان چونكه كاره‌ساتێكى گه‌وره به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراق ده‌بێ و ئاسایشی عێراق تێك ده‌دا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی فه‌رارووی ئێرانی، نوری مالیكی هێماى بۆ ئه‌وه كردووه كه باشترین رێگه چاره بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سوریا گفتووگۆیه‌و داوای له خه‌ڵكی عێراق كردووه كه به یه‌كگرتنیان رێگری له كار‌و كرده‌وه‌ى تیرۆریستان بكه‌ن كه مه‌به‌ستیانه ئه‌و گێره‌شێوینیه بۆ عێراق بگوازنه‌وه."
