29ی ئاب/ ئۆگۆست (گولان میدیا)- لەدوای تهقینهوهکانی بهغداو چهند شارێکی دیکهی عێراق که دهیان کوژراو و برینداری لێکهوتهوه،هەڵمەتی هێزە ئەمنییەكانی عێراقدا بۆ راوەدونانی تیرۆریستان دهستی پێکرد و به هۆیهوهش دەیان تیرۆریست كوژراون. عەلی غێدان فەرماندەی هێزەكانی وشكانی عێراق به سۆمەرییە نیوزی رایگەیاند: هەڵمەتی ئەمنییهکه بەناوی تۆڵەكردنەوە بۆ شەهیدان چەند رۆژێکه دهستی پێکردووه و ئەنجامی باشی بەدەستهێناوە و لەو هەڵمەتەدا زیاتر لە 60 تیرۆریست كوژراون كەژمارەكیان هەڵگری رەگەزنامەی وڵاتانی عەرەبین. فهرماندهی وشکانی عێراق ئهوهشی خستهروو: که زیاتر لە 50 مۆڵگەی تیرۆریستان لەناوبراون و هەروەها دەستیش بەسەر ژمارەیەك ئۆتۆمبیلی بۆمبرێژكراودا گیراوە كە بۆ پەلامار و كردەوەی تیرۆریستی ئامادەكرابوون. جێگای باسه سەرەتای ئەم مانگە، هەڵمەتێكی ئەمنی بەناوی تۆڵەكردنەوە بۆ شەهیدان دەستیپێکرد ئهو هەڵمەتەش كاردانەوەی زۆری لەلایەن پەرلەمانتاران وسەركردەكانی لیستی عیراقیە لێكەوتەوە پێیان وابوو که ئەو هەڵمەتە دژی پێكهاتەی سوونە بەڕێوەدەچێت.