هوشیار زیباری و باڵوێزی ئیمارات دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێکرد

هوشیار زیباری و باڵوێزی ئیمارات دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێکرد
بەمەمەبەستی پێشخستنی پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات سەرلەبەیانی ئەمرۆ هوشیار زیباری وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لە عەبدولڵا ئیبراهیم ئەلشەحی باڵوێزی ئیمارات لە عێراق کرد.

لە دیدارێکدا هەردوولا باسیان لە پرسە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد و چۆنێتی پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و پشتگیری کردنی ئەو پەیوەندییانە لە رووی سیاسی و ئابوری\".


بە پێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق \""لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لە دوایین گۆڕانکارییەکانیناوچەکە و قەیرانی سوریا و ئەگەرەکانی داهاتووی قەیرانەکە کرا\"".

لە درێژەی ئەو شۆرش و ئاڵۆزیانە لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا وڵاتانی عەرەبی گرتەوە ماوەی دوو ساڵە شەڕ و پێکدادان لە نێوان حکومەتی سوریا و چەکدارانی ئۆپۆسیزیۆن بەردەوامە، هەفتەی رابردوویش تشاک هاگا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هێرش کردنە سەر سوریا پیشاندا لە کاتێکدا ئەگەر باراک ئۆباما بریاری لەو بارەیەوە بدات."
Top