بەغدا: زنجیرەیەک تەقینەوە دەیان کەسی کرد بە قوربانی

بەغدا: زنجیرەیەک تەقینەوە دەیان کەسی کرد بە قوربانی
28ی‌ ئاب/ ئۆگۆست (گولان میدیا)- زنجیرە تەقینەوەیەک چەندین ناوچەی بەغدای هەژاند و دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند\"سەرلەبەیانی ئەمرۆ زنجیرەیەک تەقینەوە چەندین ناوچەی بەغدای هەژاند و دەیان کەس کوژران و برینداربوون\"".

سەرچاوەکە روونیشیکردەوە کە تا ئێستا هیچ ئامارێکی تەواویان لە بەردەستدا نیە وگوتیشی تەقینەوەکان ناوچەکانی جەمیلە و مەحمودیە و شەعب و شوعلە و حریە و کازمیە، ئاماژەیشی بۆ ئەوە کە هێزە ئەمنیەکان دەستبەجێ شوێنی ڕوداوەکانیان گەمارۆ داوە بارودۆخیان کردووە.

ماوەیەکە زۆربەی شارەکانی عێراق بە بارودۆخێکی ئەمنی ئاڵۆزدا تێدەپەڕن وپێی ئامارێکی نەتەوەیەکگرتووە لەماوەی مانگی تەموزی رابردوودا زیاتر لە 1000 عێراق بە هۆی کردەوە چەکدارییەکانەوە کوژراون وەکو بەرزترین ئامار لە ماوەی یەک مانگدا لە ساڵی 2008 وە تا ئێستا."
Top