دادگای ئیتیحادی یاسای سنووردارکردنی ویلایەتەکانی لە عێراق رەتکردەوە

 دادگای ئیتیحادی یاسای سنووردارکردنی ویلایەتەکانی لە عێراق رەتکردەوە
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق پرۆژەیاسای دیاریكردنی ماوەی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراقی رەتكردەوە.هاوكات مادەی ٢٣ی هەڵبژاردنی كەركوكیشی رەتكردەوە، كە ساڵانێكە كێشەی لەو شارە درووستكرد‌ووە.

فەرهاد ئەتروشی، ئەندامی فراكسیۆنی كوردستانی لە پەرلەمانی عێراق، بە (رووداو)ی راگەیاند: \"لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا دادگای باڵای فیدراڵی عێراق یاسای هەڵبژاردنی كەركوكی رەتكردەوە، كە لە ساڵی ٢٠٠٩ دەرچووە بەپێی مادەی ٢٣ كە زۆر كێشەی درووست كردبوو\"".

مادەی 23 بەتایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك دەركراوەن كە بەپێی ئەم یاسایە هەریەك لە پێكهاتەكانی كورد، عەرەب و توركمان رێژەی 32%ی پۆستەكانی ئەو پارێزگایەیان بەردەكەوێت و 8%ی دیكەش بۆ كلد و ئاشوورو مەسیحییەكان دەبێت.

فەرهاد ئەتروشی گوتیشی: \""دادگای باڵای فیدراڵی عێراق پڕۆژە یاسای ماوەی دیاریكردنی هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عێراقی رەتكردەوە‌و رایگەیاندووە دەستووری نییە\"".







رووداو "
Top