رەوتی سەدر پشتگیریی لە خۆپێشاندانەكەی بەغدا دەكات
كوتلەی ئەحراری سەر بە رەوتی سەدر لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند \"حكومەت بۆی نییە داواكارییەكەی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و دەزگاكانی دیكە سەبارەت بە ئەنجامدانی خۆپێشاندان لە 31/8/2013 رەتبكاتەوە\"".
لای خۆیەوە حسێن شەریفی، ئەندامی پەرلەمانی سەر بە رەوتی سەدر لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند \""خۆپێشاندان مافێكی یاساییو دەستوورییە\"".
بڕیارە شەممەی داهاتوو خۆپیشاندانێكی ئاشتییانە لە شاری بەغدا بەڕێوەبچێت بۆ پشتگیریكردنی داواكاریی هاووڵاتیان و رەتكردنەوەی مووچەی ئەندامانی پەرلەمان و هەرسێ سەرۆكایەتییەكە و پلە تایبەتەكان.
شەریفی داواشی لەحكومەت كرد \""ئاسایشی خۆپێشاندانەكە بپارێزێ، نەك رێگری بكات لە ئەنجامدانی یان لەهەر كارێك دەستوور رێگای پێدابێت، چونكە رێگریكردنیان دژی پرەنسیپەكانی دیموكراتییە\"".
دووپاتیشیكردەوە\"" ئەگەر حكومەت رێگا لەخۆپێشاندانەكان بگرێ ئەوە مانای وایە دیكتاتۆرە\"".
رووداو "
