كوێت سنووری ئاویی عێراق کۆنتڕۆڵ دەكات

كوێت سنووری ئاویی عێراق کۆنتڕۆڵ دەكات
ئەندامیكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەكات لەدوای تەواو بوونی پرۆژەی مینای موبارەك وڵاتی كوێـت بەتەواوی سنووری ئاویی عێراق کۆنتڕۆڵ دەكات


ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، عالیە نەسیف، بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: دوای ئەوەی عێراق لەژێر بەندی حەوتم دەرچوو ولەدوای تەواو بوونی پرۆژەی مینای موبارەك كە ئێستا 50ی% پرۆژەكە تەواو بووە، وڵاتی كوێت بەتەواوی كۆنترۆڵی سنووری ئاویی عێراق دەكات.


عالیە نەسیف، گوتی: پێوستە لەسەر عێراقیەكان داوای مافی خۆیان بكەن وبەهیچ شێوەیەك قەبووڵ نەكرێـت ئەو ناوچە سنووریە بدرێـت بە وڵاتی كوێت، چونكە مافی عێراق و نابێت لەبەر بەرژەوەندی چەند كەسانیك سنووری عێراق بدرێت بە وڵاتی كوێت وبەهیچ شێوەیەك جێگای قەبووڵ نیە وتا ئێستا دەتوانرێت ئەو رێكەوتنامەیی لەنێوان عێراق وكوێتدا دەربارەی ناوچە سنووریەكان هەیە، گفتوگۆی لەسەر بكرێت، چونكە بەهەزارەها خێزانی بێتاوان زەرەرمەند دەبن.
Top