پەرلەمانتارێک: مەترسی ئەوە هەیە وڵاتێکی هەرێمی فرۆکە و تۆپی تایبەت بە کیمیاوی بدات بە قاعیدە لە عێراق
حاکم زاملی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی ئەحرار لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئەلسۆمەریە نیوز ئەگەری بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە لایەن قاعیدەوە لە هێرشەکانی لە عێراقدا بە دوورزانی، و روونیکردەوە کە \"لە ئێستادا قاعیدە ناتوانێت ئەو جۆرە هێرشانە ئەنجام بدات چونکە بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە رێگەی هێرشی ئاسمانی یان تۆپباران کردنەوە ئەنجام دەدرێت ، ولەم قۆناغەدا قاعیدە ئەو کەرەستانەی نیە\"".
زاملی ئاشکرایشی کرد کە مەترسی ئەوە هەیە وڵاتێکی هەرێمی فرۆکە و تۆپی تایبەت بە بەکارهێنانی ئەو چەکە بدات بە قاعیدە.
سەبارەت بە ئەگەر بەکارهێنانی بیابانەکانی عێراق لەلایەن قاعیدەوە بۆ ئەنجامدانی هێرشی کیمیاوی.
ئەو پەرلەمانتارەی عێراق رایگەیاند\"" ئەو ناوچانە تا ئێستا چەندین فرۆکەخانەی بچوک لە خۆدەگرێت کە لە کاتی رژێمی پێشووەوە تا ئێستا ماوە وئامادەیە بۆ بەکارهێنان پێویستە حکومەتی عێراق ئەو فرۆکەخانانە بەکاربهێنێت یا خود بیانروخێنێت ئەگینا دەبێتە شوێنێک بۆ هەڕەشەکردن لە ژیانی عیراقیەکان\""."
