ده‌سته‌ی نه‌زاهه زیاتر له 11 هه‌زار دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی لایه
عه‌بدولحسێن ریسان په‌رله‌مانتاری عێراق له‌سه‌ر كوتله‌ی ئه‌حرار، رایگه‌یاند: ده‌سته‌ی نه‌زاهه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، تائێستا 11 هه‌زار و 600 دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌لایه، به‌ڵام كاری له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یانه نه‌كردوه.
گوتیشی: سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هیچ رۆڵێكی چاودێری به‌سه‌ر داموده‌زگاكانی حكوومه‌تدا نیه، به‌داخه‌وه رۆڵی په‌رله‌مان زۆر لاوازه له‌و پرسه‌دا.
ئه‌ندامه‌كه‌ی كوتله‌ی ئه‌حرار داواشی له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد هه‌ڵسێت به رۆڵی خۆی و ئه‌و دۆسیه گه‌نده‌ڵیانه‌ی كه لای ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌یه، كاری له‌سه‌ر بكات و تاوانبارانیش ره‌وانه‌ی دادگا بكات به‌مه‌به‌ستی لێپێچینه‌وه
