کوژران و بریندار بوونی 22 کەس لەدووەم تەقینەوەی قەزای بەلەد

کوژران و بریندار بوونی 22 کەس لەدووەم تەقینەوەی قەزای بەلەد
بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لە قەزای بەلەد 22 کەس کوژران و بریندار بوون . سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ماڵپەڕی ئەلمەسەلەنیوز رایگەیاند \"سەرلەبەیانی ئەمرۆ لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لە شارۆچکەی سعود ی سەر بە قەزای بەلەد 8 هاوڵانی کوژران و 14ی دیکە بریندار بوون\"".

سەرچاوەکە گوتیشی \""هێزە ئەمنیەکان شوێنی رووداوەکەیان داخست لە ترسی بوونی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبرێژراوی تر\""
.
جێگەی ئاماژ پێکردنە هەر ئەمرۆ ئۆتۆمبیلێکی بۆمبرێژکراوی دیکە لە قەزای بەلەد تەقیەوە و لە ئەنجامدا 3 کەس کوژران و 10 کەسی دیکە بریندار بوون."
Top