هاووڵاتیانیانی عێراق قەرەبوو دەكرێنەوە

هاووڵاتیانیانی عێراق قەرەبوو دەكرێنەوە

حكوومەتی عێراق رەزامەندی نیشاندا بە دابین كردنی بڕی 850 ملیار دینار بە مەبەستی قەرەبووكردنەوەی هاووڵاتیان لە بەرامبەر بەشە خۆراكی مانگانەیان.

وەزیری بارزگانی عێراق خێروڵا حەسەن رایگەیاند: لە ماوەی رابردوو بە هۆی كێشەی تەكنیكی نەتوانراوە بەشێك لە بەشە خۆراكی مانگانە بەسەر هاووڵاتیانی عێراق دابەش بكرێ، بە تایبەتیش شەكر و شیری منداڵان، بۆیە حكوومەتی عێراق بڕیاریدا بە قەرەبووكردنەوەیان.

هەروەها گوتی: بۆ ئەم مەبەستەش حكوومەتی عێراق بڕی 850 ملیار دینار بۆ قەرەبووكردنەوەی هاووڵاتیان دابین كردووەو لە رێی بانكی رافیدێن بە سەر هاووڵاتیان دابەش دەكرێ كە بۆ هەر هاووڵاتیەك بڕی 25 هەزار دینار دەست نیشان كراوە.
Top