پۆلیسی ئەنبار راودوونانی زندانیە هەڵاتووەکانی بەندینخانەی ئەبوغرێب دووپات دەکاتەوە
لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی شەفەق نیوز هادی رزەیج فەرماندەی پۆلیسی ئەنبار رایگەیاند \"دوای گەیشتنی زانیاری هەواڵگری سەبارەت بە هەڵاتووانی بەندینخانەی ئەبو غرێب، دەستبەجێ هێزەکانی پولیسی ئەنبار دەستیان بە ئەنجامدانی هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنین لە بیابانەکانی پارێزگاکە و ناوچەی نوخێب کرد بۆ دۆزینەوەی حەشارگەی ئەو زندانیە هەڵاتووانە\"".
رزەیج ئەوەیشی خستەروو کە ئەو هەڵمەتە بەردەوامە بۆ دەستگیر کردنی ئەو هەڵاتووانە.
جێگەی ئاماژە پێکردنە لەهێرشێکی چەکداریدا لە 21 ی تەموزی رابردوو زیاتر لە هەزار زیندانی هەردوو بەندینخانەی تاجی و ئەبوغرێب هەڵاتن."
