پەرلەمانتارێکی عێراق: سەرجەم رێوشوێنەکان بۆ لێپرسینەوە لە شهرستانی ئامادەکراون
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئەلمەسەلە نیوزی راگەیاند \" داواکاریەک پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران کراوە بۆ لیبَپرسینەوە لەگەڵ حسێن شهرستانی سەبارەت بە خراپی پێدانی وزە ی کارەبا و سوتەمەنی بە هاوڵاتیان \""
سەرچاوەکە گوتیشی \""سەرجەم رێوشوێنەکانی بانگهێشت کردنی شهرستانی بۆ پەرلەمان تەواو بووە تەنها ئەوە ماوە وادەیەک بۆ بانگهێشت کردنەکە دیاری بکرێت\"".
لای خۆیەوە هادی یاسری پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا پشتگیری خۆی بۆ لێپرسینەوە لە شهرستانی رایگەیاند وجەختی کردەوە لەسەر ئەوەی پێویستە وادەیەکی دیاری کراو بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کارەبا دابنرێت، وگوتی پێویستە بزانین شهرستانی بۆ بەڵێنەکانی بە جێ نەهێناوە سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا .
هەر لەم چوارچێوەیەدا عەواد عەوادی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی ئەحرار لە پەرلەمانی عێراق رەخنەی توندی ئاراستەی ئەدای بەرپرسانی کەیسی کارەبا لە حکومەتی عێراق گرت ودووپاتی کردەوە کە ئەو چارەسەرانەی بۆ کێشەی کارەبا دانراون ستراتیژی نین، روونیشیکردەوە کە \""تەنها چارەسەر بۆ کێشەکە بریتیە لە بەستنەوەی کارەبای عێراق بە هێڵی ئۆروپی لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە\""."
