لە2003ـەوە زیاتر لە 111 هەزار هاوڵاتیی عێراق كوژراون

 لە2003ـەوە زیاتر لە 111 هەزار هاوڵاتیی عێراق كوژراون
بەرپرسانی ئەمریكی پێیانوایە سەدام حوسێن سەرۆكی ڕژێمی پێشووی عێراق مەترسییەكی ڕوون بوو لەسەر گەلی عێراق و ناوچەكەیش، دەیشڵێن : ئەو دوو جەنگەی سەدام ڕۆڵی لە هەڵگیرسانیاندا هەبوو لە هەشتا و نەوەدەكانی سەدەی پێشوودا و، ئەو لە سێدارەدانانەی لە دژی ڕكابەرە سیاسییەكانی جێبەجێی كردن، لەگەڵ ئەو تاوانەی دژ بە گەلەكەی ئەنجامی دان، ئەویان لاواز كرد.

هەرچی لە بارەی كوردەكانەوەیە لە هەرێمی كوردستان كە لە قوربانییانی ئەو پێشێلكارییە گەورانەی مافەكانی مرۆڤن لە سەردەمی ڕژێمی پێشوو، داگیركردنی عێراق ئارامی و ئاسایشێكی زیاتری بۆ دەستەبەر كردن، بەڵام پێچەوانەی ئەمە ڕاستە بۆ زۆرینەی ئەوانەی لە گەڵیاندان لە وڵات.

بە پێی گرووپی \"قوربانیانی جەنگی عێراق\"" لە ساڵی 2003ـەوە، زیاتر لە 111 هەزار عێراقی شەهید بوون كە زۆرینەیان لە نێوان ساڵانی 2006 و 2007ـدا گیانیان لەدەست داوە، ئەم ماوەیە خراپترینە لە توندوتریژیی تایفیی بە درێژایی دە ساڵی ڕابردوو،

بەڵام دواتر بارودۆخەكە هەندێك ئارامیی بەخۆوە بینی و، لە ساڵی 2006 ژمارەی شەهیدەكان لە نێو خەڵكی مەدەنیدا لە نزیكەی سیهەزار كەسەوە بوو بە دەهەزار لە ساڵی 2008ـدا و، لە ساڵی 2009ـیشدا بوویە پێنجهەزار شەهید. دواتر ساڵانە چوارهەزار كەس شەهید دەبن.

ئەو ڕووپێوە كە تۆڕی مەعریفەی عێراق ئامادەی كردووە، ئاماژەی پێدەكات كە سێ لەسەر چواری دانیشتووان تا ساڵی 2011 هیچ گەرەنتییەك لەسەر ژیانیان نەبووە، لەگەڵ ئەوەیشدا ژمارەی شەهیدەكان لە مەدەنییەكان بۆ نزیكەی 10% زیادی كرد لەساڵی 2012ـدا، لە پاش كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق،

بەهۆی گەڕانەوە و ئەكتیڤبوونەوەی گرووپە یاخیبووەكانی وەكو ڕێكخراوی قاعیدە لە عێراق، هەروەها چەند گرووپێكی دیكەی چەكداریش سەریان هەڵدا وەكو سوپای عێراقی ئازاد، پارێزگای ئەنباریش كە بە جەمسەری یاخیبوون لە نێوان ساڵانی 2007 تا 2009 دادەنرێت، زۆر پشێویی تێدایە.

تایفییەت لە زیادبووندایە
لە سایەی حوكمی سەرۆكی ڕژێمی پێشوو دەسەڵات لە دەستی سوننەكاندا بوو، كۆتایی سەدام حوسێنیش دەرگایەكی نوێی كردەوە لەبەردەم زۆرینەی شیعی كە بە بەردەوامی پەراوێزخراوبووە، لەم چوارچێوەیەدا لێكۆڵەرەوان پەنجەی تۆمەت بۆ سیاسەتەكانی ئەمریكا و وڵاتانی كەنداو بەتایبەت سعوودیە و قەتەر درێژ دەكەن.

سەركردایەتیی ئەمریكا لێگەڕا سیستەم و حوكمڕانیی عێراق پشت بە بنچینەی دووبارە دابەشكردنەوەی دەسەڵاتەكان لەنێوان سێ گرووپی سەرەكی كە شیعە و سوننە و كوردن ببەستێت، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هەوڵیشی دا، حكوومەت لە ئەندامانی حزبی بەعس پاك بكاتەوە، ئەم هەنگاوەش بەلای بەشێك سونەكانەوە بە هەوڵێك بۆ دوورخستنەوەیان لە دەسەڵات دانرا.

لە بەیاننامەیەكدا كە لە (CFC)ی دەرچووە لەگەڵ ئەو كتێبانەی لە سەنتەری تێكەڵكردنی هەوڵە مەدەنی و سەربازییەكانی ئەمریكاوە بەمدواییانە بڵاو بووەتەوە، باس لە مەترسیی نوێبوونەوەی توندوتیژی لەسەر ئاستێكی بەرفراوان دەكات و، تێیدا هاتووە:

\""سەدام حوسێن لە هەڵوێستە زۆر لاوازەكانیدا تایفییەت و نەتەوەپەرستیی وەكو چەكێك لە دژی دوژمنەكانی لە نێوخۆی وڵات بەكار دەهێنا، بەڵام ئەمڕۆ پێدەچێت هەندێك لە حزبە عێراقییە توندڕەوەكان بە شێوازێكی خراپتر جێبەجێی بكەن\"".

تایفییەت زۆر تەقینەوەی خۆ كوژی و كردەكانی ڕفاندن و هێرشە تیرۆریستییەكانی گەشە پێدا كە بوونە هۆی كوشتن و برینداربوونی هەزاران هاوڵاتیی عێراقی لە ماوەی ئەم دە ساڵەی ڕابردوودا،

بەپێی سەنتەری تێكەڵكردنی هەوڵە مەدەنی و سەربازییەكانی ئەمریكا مەترسییەكی گەورە هەیە لە سەرهەڵدانی جەنگێكی نێوخۆیی بە هۆی جووڵانەوەی گرووپە چەكدارەكان لە پارێزگای ئەنبار و ئەوانی دیكە كە زۆرینەی دانیشتوانەكانیان لە سوننەكانن."
Top