کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان سکاڵایەکی یاسایی لە دژی شابەندەر تۆمار دەکات
عەزیز خیکانی بەرێوەبەری راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد کە \"کۆمسیۆن سکاڵایەکی یاسایی لە دژی پەرلەمانتار عیزەت شابەندەر جووڵاندووە بەهۆی ئەوەی ناوبراو تومەتی وەرگرتنی بەرتیلی داوەتەپاڵ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە و ناوی کۆمسیۆنی زڕاندووە \"".
پێشتر عیزەت شابەندەر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی بە وەرگرتنی بەرتیل و درۆکردنی لە ئەنجامدانی کارەکانی تومەتبارکردبوو. "
