كوتله‌ی ئه‌حراری سه‌ر به ره‌وتی سه‌در ئاشکرای دەکات کە حزبی ده‌عوه‌ی سەر بەنوری مالیکی بە ئامانجی مانەوەی لە دەسەڵاتدا لە ماوەی رابردوودا هاوپەیمانیەتیکی نوێ له‌گه‌ڵ حکوومەتی ئه‌مریكا بەستووە .پەرلەمنتاری عێراقی لەسەر کوتکلەی ئەحراری سەر بە موقتەدا سەدر له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئەوەی خستۆتەروو : کە حزبی ده‌عوەی ئیسلامی به‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی سەرۆک وەزیرانی عێراق سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی هاوپه‌یمانیییەتیکی نوێیه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی واشننۆت، بەئامانجی ئه‌وه‌ی مالیكی بتوانێت به‌هۆیه‌وه خۆی بۆ ویلایه‌تی سێیه‌می حكومه‌ت كاندید بكاته‌وه بەردەوام بێت لە حوکمڕانکردنی عێراقدا، وەک ئەو كوتله‌ی ئه‌حرار رایگەیاندووە ، حزبی ده‌عوه هه‌ستی به‌وه كردووه كه له‌ڕووی سیاسیی و حكومییه‌وه دۆڕاوه و شكستی هێناوه و دركیشی به‌وه كردووه كه ركابه‌ره‌كانی له پرۆسه‌ی سیاسیی‌دا، وەک ره‌وتی سه‌در و شه‌ریكه‌كانی، بەهیزتر بوونە هه‌ربۆیه ده‌یه‌وێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت دژایه‌تی ره‌وتی سه‌در بكات پێگەی خۆشی لە ناوە و دەرەوە بەهیزتر بکات.