عێراق .. 17 كەس کە لەنێویان دا دوو ئافرەت هەبوون بە تۆمەتی تیرۆر لە سێدارە دران

 عێراق .. 17 كەس کە لەنێویان دا دوو ئافرەت هەبوون بە تۆمەتی تیرۆر لە سێدارە دران
كار بەدەستانی دادگا باڵای عێراق ئاشکرایان کرد كە 17 كەس بە تۆمەتی تیرۆر كە دووانیان ژنن و یەكێكیشیان بە رەگەز میسری بووە لە سێدارە دراون، وەزارەتی دادی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئەوەی خستەروو: كە دوای یەكلابوونەوەی تاوانەكانیان و دەركردنی بڕیاری لە سێدارەدانیان لەلایەن دادگای باڵاوە، سزای لە سێدارەدان بەسەر 17 كەس لەلایەن سەرۆكایەتی كۆمارەوە ئەرێكراوە و سزاكانیان جێبەجێ كراوە ، بەیاننامەکەی وەزارەتی دادی عیراق ئاماژەی داوە کە یەكێك لەو تاوانبارانەی كە لەسێدارەدران بە ڕەگەز میسری بووە و هەرەوەها 16 گیراوەكەی دیکەش عێراقی بوون و لەنێویاندا دوو ژن هەن، وەک بەیاننامەکە ئاشکرای کردووە: سەرجەم لەسێدارەدروەکان تاوانی كاری تیرۆری دژ بە گەلی عێراقیان ئەنجام داوە و بە ماددەی 4 ی یاسای تیرۆر حوكمدرابوون ، بەپێی دەستووری عێراق پێویستە وەزارەتی داد بەرامبەر بەو بكوژانەی خوێنی خەڵكی بێتاوان دەڕێژن سزا لە سێدارەدان جێبەجێبكات .
Top