وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند تائێستا توانراوە نزیکەی ٤٠٠ کەس لەو بەندییانە دەستگیر بکاتەوە کە پێشتر لە گرتووخانەی تاجی و ئەبوغرێب لەرێگای هێرشێکی تیرۆریستانەوە ھەڵھاتبوون. سەرچاوەیەک لە وەزارتی دادی عێراق بە رۆژنامەی حەیات راگەیاند: لە دەرنجامی ھەڵمەتێکی ھاوبەش نێوان وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی بەرگریدا، توانرا ٤٠٠ کەس لە بەندییە ھەڵھاتووەکانی گرتووخانەی تاجی و ئەبوغرێب دەستگیربکرێنوە کە ٢٣٥یان پێشتر تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی تێرۆریستییان بەسەردا ساغ ببۆوە. سەرچاوەکە شوێن و کاتی دەستگیرکردنی ئەو بەندیانەی ئاشکرا نەکردووە تەنیا ئەوە نەبێت کە ئاماژاداوە لەنێوا هەزاران بەندکراوی هەڵاتوو ٤٠٠ کەسیانی لێدەستگیر کردوونەتەوە، شایەنی باسە : لە مانگی تەموزی رابردوودا لەدەرنجامی هێرشی رێکخراوی قاعیدەی تیرۆریست، سەدان بەندکراو لە ھەردوو گرتووخانەی تاجی و ئەبوغرێب ھەڵھاتن .