عەللاوی: دابه‌شبوونی عێراق بۆ دوو جه‌مسه‌ری مه‌زهه‌بی، زۆر مه‌ترسیدارە
لە دیمانەیەکی هەفتەنامەی \"باس\""ـدا، ئه‌یاد عه‌للاوی باس له كێشه‌گه‌لی ئێستای عێراق ده‌كات و دەڵێت: \""سێ هۆكاری سه‌ره‌كی هەن بۆ خراپبوونی باری ئه‌منیی عێراق، یه‌كه‌م: زیادبوونی ڕێژه‌ی بێكاری وگرانیی بازاڕ و گه‌نده‌ڵیی دارایی. دووه‌م: نه‌بوونی دامه‌زاروه‌ی نیشتیمانی له بواره‌كانی سوپا و هێزه ئه‌منیه‌كان و دادگه‌دا. سێیه‌م: دابه‌شبوونی سیاسی له كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیدا به‌هۆی ئه‌نجامنه‌دانی پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی و زاڵبووونی تایفه‌گه‌ریی سیاسی و ناوچه‌گه‌رێتی و جێبه‌جێنه‌كردنی هاوبه‌شی نیشتمانی وه‌كو ئه‌وه‌ی له ده‌ستپیشخه‌ریی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هاتبوو، كاتێك حكوومه‌تی عێراقی پێكێهنرا.\""
دەربارەی هۆكاری په‌رتبوونی لیستی عیراقییه و جیابوونه‌وه‌ی لیستی موته‌حیدون و عێراقییه‌ی سپی و به‌ره‌ی توركمانی له‌و لیسته، عه‌للاوی گوتی: \""سه‌رجه‌م هاوپهیمانیتییهكان دابه‌ش بوون، یان به‌ره‌و دابه‌شبوون ده‌ڕوات وه‌كو هاوپه‌یمانیی نیشتمانی، جگه له‌وه‌ش لیستی عیراقییه دووچاری زۆرترین فشار و ده‌ستگیركردنی و كوشتن و تۆمه‌تباركردن ده‌كات، تاكه لیسته كه ئێران دوژمنایه‌تیی له‌گه‌ڵ ده‌كات، ئه‌مه‌ش وای كرد هه‌ندێك لایه‌نی ناو لیستی عیراقیه یان بكوژرێن، یان ڕابكه‌ن یان به‌ند بكرێن، یان هه‌ڕه‌شه‌یان لێ بكرێت و هه‌ندێكیان سازشیان كردووه به‌هۆی ترس و بهرژهوندییهوه.\""
لە وەڵامی هۆكاری شكستهێنانی هاوپه‌یمانێتیان له‌گه‌ڵ بارزانی و موقته‌دا سه‌در بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالیكی، ئه‌یاد عه‌للاوی دەڵێت کە ئەوە هاوپه‌یمانێتی نه‌بوو، به‌ڵكوو \""هه‌ڵویستێكی هاوبه‌ش بوو و جه‌لال تاڵه‌بانی پێشنیازی كردبوو.\""
زیاتر گوتی \""وه‌كو چۆن له سه‌رده‌می پێش ڕووخانی به‌عس هاوپەیمانێتییان هەبووە، هێشتایش بەردەوامن.
ئەو دابه‌شبوونی عێراقیشی بۆ دوو جه‌مسه‌ری مه‌زهه‌بی پاش ڕووداوه‌كان سووریا، بە زۆر مه‌ترسیدار ناو برد."
