پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا ھاوکاری ئاوارەکانی ھەرێمی کوردستان بکرێت

 پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا ھاوکاری ئاوارەکانی ھەرێمی کوردستان بکرێت
ئەندامێکی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ لیستی ھاوپەیمانی کوردستان داوایەکی ئاراستەی پەرلەمان کرد، بۆ ئەوەی ھاوکاری ئاوارەکانی رۆژ ئاوای کوردستان بکرێت کە روویان لەھەرێم کردووە.

د.رزگار ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ لیستی ھاوپەیمانی کوردستان داوایەکی ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کرد بۆ ئەوەی ھاوکاری ئاوارەکانی رۆژ ئاوای کوردستان بکرێت کە لەترسی ھەرشەی تیرۆرستان روویان لەھەرێمی کوردستان کردووە و پەرلەمانیش رازیبوو و خستییە بەرنامەی کارەوە و دەنگی لەسەردرا.

د.رزگار گوتیشی: ئەم بڕیارە رەوانەدەکرێت بۆ حکوومەت و حکوومەتیش ھاوکاری ئەو ئاوارانە دەکات کە ھاتونەتە ھەرێمی کوردستان.

پێشتر د.دیندار زێباری یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەره‌وەی ھەرێمی کوردستان بەkdp.info راگەیاند: ژمارەی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان لە ھەرێم گەیشتۆتە نزیکەی 150ھەزار کەس و رێژەکەش بەردەوام لە زیادبوون دایە.
Top