مالكی سه‌ردانی واشنتۆن ده‌كات
(هۆشیار زێباری) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌به‌غدا، كه ڕۆژنامه‌ی (سه‌باح) بڵاویكرده‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بڕیاره به‌مزوانه (نوری مالكی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی ئه‌مریكا بكات، پێشبینیشیكرد (مالكی) له‌مانگی داهاتوودا ئه‌و سه‌ردانه بۆ ئه‌مریكا ئه‌نجامبدات.
(هۆشیار زێباری) جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، (نوری مالكی) له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ (باراك ئۆباما) سه‌رۆكی ئهمریكاو گه‌وره لێپرسراوانی ئه‌و وڵاته‌دا كۆده‌بێته‌وه، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كانیشی تایبه‌ت ده‌بێت به‌په‌یوه‌ندیه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، پێشخستنی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه له‌چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی ستراتیژی‌و هاوكاریكردنی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌بواری سهربازیو جه‌نگی دژه تیرۆردا.
(هۆشیار زێباری) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق وتیشی:\"ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی مالكی له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی ئه‌مریكادا، بریتیی ده‌بێت له‌تاوتوێكردنی دوایین گۆڕانكاریی‌و پێشهاته سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تی قه‌یرانی سیاسی سوریا\""."
