ھەڕەشە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکرێت

ھەڕەشە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکرێت
بەھۆی ھەڕەشەی چەند گروپێکی تیرۆرستی, ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەوامی فەرمیی خۆی وەستاند, سبەی بە ئامادە بوونی حوسێن شەھرستانی یەکەم کۆبوونەوەی خۆی دوای جەژنی رەمەزان ئەنجامدەدات.


سەرچاوەیەکی بەرپرس لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: بەھۆی ئەوەی چەند گروپیکی تیرۆریستی ھەڕەشەیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد, سەرۆکایەتی ئەنجومەن بڕیاریدا, ئەمڕۆ دووشەممە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پشووی فەرمی بێت و سەرجەم دەروازەکانی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە داخراوە و لەئامادە باشیدان.

وتیشی: پشووەکە تەنھا بۆ رۆژی دووشەممەیە, سبەی یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەن لەدوای جەژنی رەمەزان ئەنجامدەدرێت و بڕیار وایە حوسین شەھرستانی جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە ئامادەی کۆبونەوەکە بێت دەربارەی چەندین پرۆژەی وزە و کارەبا پریسیاری ئاراستە بکرێت.

ئاماژەیدا: ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چەندینجار ھەڕەشەی لێکراوە لەلایەن تیرۆریستانەوە زیاتر لە سێجار تەقینراوەتەوە.
Top