عێراقییە، داوا دەكات متمانە لە مالیكی بستێنرێتەوە

عێراقییە، داوا دەكات متمانە لە مالیكی بستێنرێتەوە
بە هۆی خراپیی دۆخی ئەمنییەوە، هاوپەیمانیی عێراقییە جارێكی دی داوای لە كوتلە سیاسییەكان كرد تا متمانە لە سەرۆكوەزیرانی عێراق، نووری مالیكی بستێننەوە.

ئەندام لە هاوپەیمانیی عێراقییە، حەیدەر موللا، لە بەیاننامەیەكدا كاركردن بۆ ڕاستەڕێكردنی پرۆسەی سیاسی بە پێویست دەزانێت؛ هاوكات داوا دەكات لایەنەكان هەڵوێست بگرتن لە بەرانبەر \"شكستی مالیكی\"" بە هۆی دۆخی ئەمنییەوە.

زیاتر گوتی، مانەوەی نووری مالیكی لە هەردوو پۆستی سەرۆكوەزیران و سەرۆكی هێزە چەكدارەكان، بووە بە هەڕەشەیەكی ڕاستینە بەسەر ژیانی گەلی عێراق و ئازادییەكانییەوە. گوتیشی، لە بری ئەوەی چەكەكانیان بەروڕووی تیرۆریستان ڕابگرێت، بە هۆی ئەو گرتنە ڕەمەكیانەیەی خەڵكی بێتاوان، هاووڵاتیان هەراسان بوون.

مولللا هەروەها داوای لە لایەنە سیاسییەكان كرد، لە بەرانبەر شكستی مالیكی لە دۆسێی ئەمنیدا هەڵوێست بگرن، چونكە وەك ئەو دەڵێت دۆسێی ئەمنی بابەتێكی ئەخلاقییە پێش ئەوەی بابەتێكی سیاسی بێت."
Top