له به‌غدا فڕۆكه‌یه‌كی سوریا ناچار به نیشتنه‌وه ده‌كرێت
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا، رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی جۆری ئێرباس ناچار به نیشتنه‌وه كراوه، دوای ئه‌نجامدانی پشكنین بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر شتومه‌كێكی قه‌ده‌غه‌كراوه، ده‌ركه‌وتووه كه جگه له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، شتومه‌كی خۆراكیشی باركردوه، بۆیه رێگه‌ی فڕینه‌وه‌ی به‌ره‌و دیمه‌شق پێدراوه‌ته‌وه.
به‌ڵام وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی شوێنی هاتنی ئه‌و فڕۆكه‌یه نه‌دركاندوه كه هاوكاری به‌ره‌و دیمه‌شق گواستۆته‌وه.
