دەوڵەتی یاسا: بۆ سێیەم جار دانانەوەی مالیکی رێککەوتن نەکراوە
عەلی عەلاق ئەندامی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند \"تا ئێستا هیچ رێکەوتننامەیەک نیە لەنێوان لیستەکانی پەرلمان وهەروەها لە نێوان سیاسەتمەدارانیشدا نیە سەبارەت بە دانانی نوری مالکی بۆ خولی سێیەمی سەرۆک وەزیرانی عێراق \"".
عەلاق گوتیشی \""هەروەها هیچ رێکەوتننامەیەک لەنێوان ساڵح موتڵەک سەرۆکی بەرەی حوار و مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ونوری مالکی سەرۆکی حزبی دعوە وسەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە هەڵبژاردنەوەی نوری مالکی بۆ خولی سێیەم نیە \"".
ئەو ئەندامەی دەوڵەتی یاسا رایشیگەیاند \""بڕیار وایە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق بە لیستی کراوە بێت\"".
عەلی عەلاق ئەو هەواڵەنەیشی رەتکردەوە کە باسیان لەوە کردووە مالکی ڕەزامەندی لەسەر لابردنی سەرجەم تومەتەکانی سەر تاریق هاشمی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق دەربڕیوە، بەڵام چەند ئەندامیکی نێو حزبەکەی لەسەر ئەو بڕیارە ڕازی نەبوون .
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پرسی وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەلایەن مالکیەوە بۆ سێهەمین جار هاوڵاتیانی عێراقی بێزارکردووە ئەمەش لە ئەنجامی کەمی رادەی خزمەتگوزاری پێشکەشکراو لەماوەی دووخولی حوکمڕانی مالکی."
