بەغدا: لە دوو تەقینەوە 17 کەس کوژران و برینداربوون

بەغدا: لە دوو تەقینەوە 17 کەس کوژران و برینداربوون
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی بەغدا رایگەیاند: 17 کە کوژران و بریندار بوون لە ئەنجامی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێنراو لە رۆژئاوای شاری بەغدا.

سەرچاوەکە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئەلئیخباریە روونیکردەوە \" سەرلەبەیانی ئەمرۆ بە هۆی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێنراو کە یەکێکیان لە ناوچەی عامریە تەقیوەتەوە و ئەوەی تریان لە دەروازەی گەرەکی خەزرا تەقیوەتەوە بۆتە هۆی کوژرانی 4 کەس و برینداربوونی 13 کەسی دیکە \"".

سەرچاوەکە گوتیشی \"" هێزە ئەمنیەکان دەست بەجێ ئەو دوو شوێنەیانە داخستووە و بریندارەکانیان گواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانە و کوژراوەکانیش بۆ پزیشکی دادوەری."
Top