بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: بانگهێشتی فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ئاماده نه‌بن، كه‌سانی به‌توانا له شوێنیان داده‌نرێت
محه‌ممه‌د خالیدی، له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتیشی: له دانیشتنه‌كانی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ باسكردنی خراپی ره‌وشی ئاسایش بانگهێشتی گه‌وره فه‌رمانده‌كانی هێزه‌كانی ئه‌منی ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر رازی نه‌بوون ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بن، ئه‌وا پێویسته له‌سه‌ریان پۆسته‌كه‌یان به‌جێبێڵن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌پێی ده‌ستور ده‌نگی له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رماندانه‌ی ئێستا نه‌داوه.
خالیدی ئاماژه‌یدا: له كاتی ئامادهنیوونیان له دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، په‌نا بۆ كه‌سی به توانا ده‌برێت له شوێنی ئه‌وانه‌ی ئێستا دابنرێت تاكو رووبه‌رووی تیرۆر بێته‌وه و ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ وڵات بگه‌ڕێته‌وه.
