پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی کوردستان: هەر خاڵێکی ناکۆکی یاسای هەڵبژاردن زۆرترین دەنگ بهێنێ لەیاساکەدا دەچەسپێ
ئەندامی هاوپەیمانی کوردستانی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئەشواق جاف لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان روونیکردەوە\" لەخوێندنەوەی یەکەمدا بۆ یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی داهاتووی عێراق قەوارە سیاسیەکانی وەها رێکەوتن کە هەموو خاڵە ناکۆکەکان دوابخرێ بۆ کاتێکی دیکە، ئێستاش لەسەر هەمان بۆچوونن، بەشێوەی پێشنیار لەمیانەی دەنگدان لەسەر یاساکە کاری لەسەر دکرێت\"".
ئەشواق جاف ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە هەر خاڵێکی ناکۆکی لەسەرە، بەشێوەی پێشنیار دەخرێتە دەنگدانەوە ئەگەر زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا ئەوا لەیاساکەدا دەچەسپێ، وەپێویستە یاسای هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق بەزووترین کات دەنگی لەسەر بدرێ."
