ئێران دەست بەسەر کەشتییەکدا گرتووه کە نەوتی عێراقی تێدا بووە
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی هیندستان تایمزی ئینگلیزی، وەزارەتی دەرەوەی هیندستان رایگەیاندووە کە پاساوی هێزی دەریایی ئێرانی بۆ دەستبەسەراگرتنی ئەو کەشتییە ئەوەبووە کە ژینگەی کەنداوی فارسی پیسکردووە و ئێستاش لەگەڵ حکومەتی ئێرانی بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکە، لەگفتوگۆدان.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە ئەو کەشتییە نەوتی خاوی لە عێراقەوە بۆ هیندستان گواستووەتەوە، کاتێک هێزە دەریاییەکانی تاران دەستیان بەسەردا گرتووە.
هەروەها بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی هیندستان ئەوەشیان ئاشکرا کردووە کە کەشتییەکە لەدوای پشکینینی لەلایەن هێزە دەریاییەکانی ئێرانەوە، ئازاد کراوە و ئێستاش بەڕێوەیە بەرەو هیندستان.
بەڵام وەزارەتی دەرەوەی هنیدستان لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند کە بەنیازە لێکۆڵینەوە لەو کەیسە بکات و پرسیار لە بەرپرسانی ئێرانی بکات بۆ دۆزینەوەی هۆکاری ئەو دەستبەسەراگرتنە.
