سەدر كۆتایی بە خەڵوەتە سیاسییەكەی دەهیێنێت
ماڵپەری (ئیلاف) لەسەر زاری سەركردەی رەوتی سەدر بڵاویكردۆتەوە \"موقتەدا سەدر، لەپەیامەكەیدا كە بۆ یەكەمجار دوای 10 رۆژ لەخەڵوەتە سیاسییەكەی دەردەكەوێت، داوایكرد پەیڕەو پرۆگرامی ناوخۆی رەوتەكەی بەئەندازەیەك بنووسرێتەوە كە خۆشەویستان كۆبكاتەوەو شەڕەفمەندان بێنێتە گۆ و رەوتی پێشكەوتن خێراتر بكات\"".
بانگەوازەكەی سەدر بۆ نووسینەوەی پەیڕەوی ناوخۆ، لە وەڵامی ئەو نامەیەدا هات كە لایەنگرانی داوایانكردووە پەیڕەوێكی ناوخۆ هەبێت بۆئەوەی ئەو كەسانە جیابكاتەوە كە بەهۆی قۆستنەوەی ئەو رەوتەوە سوودی بازرگانی و ئاینیان بینیوە .
رووداو"
