عێراق 46 ته‌رمی سه‌ربازه‌كانی وه‌رده‌گرێته‌وه‌ و 107 ته‌رمیش ده‌داته‌وه‌ به‌ ئێران

عێراق 46 ته‌رمی سه‌ربازه‌كانی وه‌رده‌گرێته‌وه‌ و 107 ته‌رمیش ده‌داته‌وه‌ به‌ ئێران
15ی‌ ئاب/ ئۆگۆست (گوڵان میدیا)- ئه‌مڕۆ له‌ مه‌رزی شه‌لامجه‌ی نێوان عێراق و ئێران ژماره‌یه‌ك ته‌رمی قوربانیانی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ ئاڵوگۆڕكرا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌ پارێزگای به‌سره‌ به‌شی دیل ونبووه‌كانی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی مافه‌كانی مرۆڤ كنه و پشكنینیان بۆ كردن.

عێراق له‌ رێگه‌ی مه‌رزی شه‌لامجه‌ی سنوری ته‌رمی 107 سه‌ربازی راده‌ستی ئێران كرده‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ردا ته‌رمی 46 سه‌ربازی عێراقی له‌ ئێران وه‌رگرته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، بۆ ده‌ستنیشانكردنی ناسنامه‌ و پشكنین ئه‌و ته‌رمانه‌ ره‌وانه‌ی هۆبه‌ی وه‌رگرتن و دانی شه‌هیدان له‌ زوبێر كرا، دوای وه‌رگرتنه‌وه‌یان به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی پارێزگا و فه‌رمانده‌ی عه‌مه‌لیاتی به‌سره‌ له‌ مه‌راسیمێكی فه‌ر‌می دا نێژران.
Top