مالكی سه‌ردانی ئێران‌و ئه‌مریكا ده‌كات
ماڵپه‌ڕی مه‌له‌ف نیوز بڵاویكرده‌وه، بڕیاره به‌مزووانه نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێك‌و به‌مه‌به‌ستی پاڵشتیكردنی بۆ خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی بۆ جاری سێیه‌م سه‌ردانی تارانی پایته‌خی ئێران بكات.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، پاش سه‌ردانه‌كه‌ی مالكی بۆ ئێران، سه‌ردانی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات‌و بڕیاره چاوی به باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا بكه‌وێت، تا له‌ڕێگه‌ی ئه‌مریكاشه‌وه پاڵپشتی بكرێت، بۆ جاری سێیه‌م پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ده‌ستبهێنێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌مانگی ڕابردوودا، ماوه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دیاریكرا، به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه‌ش مالكی ناتوانێت بۆ جاری سێیه‌م خۆی كاندیدبكاته‌وه.
له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ئه‌وه‌یشی خستوه‌ته‌ڕوو، له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی نێوان ئوسامه نوجیفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران‌و نوری مالكی دا، باس له‌وه‌كراوه كه نوجێفی پاڵپشتی مالكی بكات بۆ خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی بۆ جاری سێیه‌م، مالكیش پشتیوانی ته‌واوی لێده‌كات بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق.
