ئەنجامدەری تەقینەوەكەی ناسریە دەستگیردەكرێت

ئەنجامدەری تەقینەوەكەی ناسریە دەستگیردەكرێت
١٢ی‌ ئاب/ ئۆگۆست (گوڵان میدیا)- سەرچاوەیەكی ئەمنیی لە پارێزگای زیقار ئاشكراشیكرد، كە داواكراوێك بەتۆمەتی تێوەگلانی لە تەقینەوەكانی ئەم دواییەی شاری ناسریە دەستگیركراوە.

سەرچاوەكە رایگەیاند: شەوی رابردوو لە بازگەیەكی دەروازەی باكوری شاری ناسریە، لە بۆسەیەكدا هێزێكی دەزگا هەواڵگرییەكان توانییان داواكراوێك دەستگیربكەن، كە بە نیازبووە شارەكە جێبهێڵێت، ئاماژەی بەوەشدا كە دەستگیركراوەكە دانیشتووی پارێزگای (بابل) ـەو گومانی لێدەكرێت دەستی هەبێت لە تەقینەوەكەی ئەم دواییەی شاری ناسریەدا.

سەرچاوەكە وتیشی: پرۆسەی دەستگیركردنەكە بە پشت بەستن بە زانیاری وردی هەواڵگری ئەنجامدراوە، دەستگیركراوەكەش بەمەبەستی لێكۆڵینەوە رەوانەی بارەگای بنبڕكردنی تیرۆر كراوە.

شەممەی رابردوو لە شاری ناسریە بەهۆی تەقینەوەی دوو ئوتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوەوە، چوار هاووڵاتی شەهید بوون و 64 ی تریش برینداربوون.

PUKmedia
Top