شەهرستانی رەتی دەكاتەوە داوای دەستلەكاركێشانەوەی مالیكی كردبێت
حوسێن شەهرستانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری وزە، لەبەیاننامەیەكدا كە كۆپییەكی بە(رووداو) گەیشتووە رایگەیاند: \"بەهیچ شێوەیەك داوای دەستلەكاركێشانەوی نوری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عێراقم نەكردووەو ئەو هەواڵانەی باسیان لەوە كردووە دوورن لەراستییەوە\"".
گوتیشی \""دەزگاكانی راگەیاندن ئەمڕۆ هەواڵێكیان بەناوی منەوە بڵاوكردەوە، كە گوایە داوای دەستلەكاركێشانەوەی مالیكیم كردووەو بە هۆكاری هەڵاتنی بەندكراوانی ئەبو غرێب تۆمەتبارم كردووە، لەكاتێكدایە من هیچ لێدوانێكی لەو جۆرەم نەداوە\"".
ئەم لێدوانانەی شەهرستانی لەكاتێكدایە مانگی رابردوو مالیكی رەخنەی توندی ئاراستەكردو بەنەزانی و بێئاگایی لە داڕشتنی سیاسەتی وزە لە عێراق تاوانباری كرد، سەرەڕای ئەوەی كە شەهرستانی بەدۆستی زۆر نزیكی مالیكی ناسراوە.
رووداو"
