مو‌وچەی خانەنشینی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاكان ساڵانە دەگاتە 108 ملیار دینار

 مو‌وچەی خانەنشینی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاكان ساڵانە دەگاتە 108 ملیار دینار
رۆژنامەی (سەباح)ی نیمچە فەرمی عێراق رایگەیاند كە \"بەڵگەنامەیەكی لەپەرلەمانی عێراق دەستكەوتووە تێیدا كۆی مووچەی خانەنیشینی پەرلەمانتاران و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق دیاریكراوە\"".

رۆژنامەكە ئاماژە بەوە دەكات \""بەپێی ئەو بەڵگەنامەیە مو‌وچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق ساڵانە دەگاتە 108 ملیار دینار\"".

رۆژنامەكە زیاتر دەڵێ \""لە ساڵی 2003 تاوەكو كۆتایی خولی ئێستای پەرلەمانی عێراق كۆی مو‌وچەی خەنشینی پەرلەمانتاران و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەگاتە 654 ملیارو 290 ملیۆن و 400 هەزار دینار\"".

هەر بەپشتبەستن بە بەڵگەنامەكە سەباح دەڵێ \""لەرێكەوتی 18ی مانگی حوزەیرانی رابردوو بەها ئەعرەجی، سەرۆكی فراكسیۆنی ئەحراری سەر بەرەوتی سەدر داوایەكی پێشكەش بەسەرۆكی پەرلەمان كردووە بۆ هەمواركردنەوەی یاسای مافی پەرلەمانتاران بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی مووچەی خانەنشینیی پەرلەمانتاران\"".

حەنان فەتلاوی، پەرلەمانتاری سەربە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كە نوری مالیكی سەرۆكایەتی دەكات، بە رۆژنامەكەی راگەیاندووە: \""بەپشتبەستن بەماددەی 130 پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان لە 14ی مانگی رابردوو پرۆژە یاسایەك لەلایەن 10 پەرلەمانتارەوە پێشكەشكراوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی مووچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق و بڕیارە لەم مانگەدا پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ ئەنجام بدات\"".

پێشتر نوری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی داوای لە فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق كرد پرۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی مو‌وچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران پەسند بكەن.
















رووداو "
Top