دیاردەی گورچیلە دزین لە موسڵ پەیدا بووە
عه‌بدوڵلا جبورى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى نیشتیمانى پارێزگاى موسڵ به(باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند له‌لایه‌ن هێزه‌كانى فیرقه‌ى 12ى سوپاى عێراقه‌وه له پارێزگاى موسڵ گروپێكى 3 كه‌سى ده‌ستگیر كران له كاتى ڕفاندنى هاووڵاتییه‌كدا له ناوچه‌ى حه‌ى سۆمه‌رى ئه‌و پارێزگایه به‌مه‌به‌ستى كوشتنى و ده‌رهێنانى گورچیله‌كه‌ى و فرۆشتنى بهكهسانێكى دیكه كه پێویستییان پێیه‌تى.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گوتیشى ئه‌و كه‌سانه كه پیشه‌یان فرۆشتنى گورچیله‌ى هاووڵاتییان بووه چه‌ندان كه‌سیان ڕفاندووه و دواى كوشتن‌یان گورچیله‌كانیان ده‌رهێناوه و دواتر بهكهسانێكى دیكه‌یان فرۆشتووه كه پێویستیان پێى بووه.
ئه‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له شارى موسڵ ته‌رمى 2 منداڵ دۆزراونه‌ته‌وه كه ڕفێندرابوون و دواى كوشتن‌یان گورچیله‌كانیان ده‌رهێنرابوو.
