بەغدا .. بەمەبەستی رێگرتن لە خۆپیشاندان ڕێوشوێنی توند لە گۆرەپانی تەحریر گیراوەتە بەر

بەغدا .. بەمەبەستی رێگرتن لە خۆپیشاندان ڕێوشوێنی توند لە گۆرەپانی تەحریر گیراوەتە بەر
3ی‌ ئاب/ ئۆگۆست (گوڵان میدیا)- بەمەبەستی رێگرتن لەو خۆپیشاندانەی ماوەی چەند رۆژێكە لاوانی چالاكوان لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی ئینتەرنێتەوە بانگەوازی بۆ دەكەن وەك ناڕەزایی بەرانبەر تێكچوونی باری ئەمنی لەوڵاتدا. هێزە ئەمنییەكانی عێراق ڕێوشوێنی ئەمنی توندیان لەچوار دەوری گۆرەپانەکانی تەحریر و فیردەوسی ناوەڕاستی بەغدای گرتووەتەبەر، ماڵپەری ئەسوات عێراق بڵاویکردەوە: بەیانی ئەمرۆ شەممە هێزە ئەمنییەكانلە بەیانی زووی ئەمرۆوە بەچەكی جیاوازەوە لەچوار دەوری گۆرەپانەکانی تەحریرو فیردەوس بڵاوبوونەتەوە و رێ هاوڵاتیان و لاوانی چالاكوان نادەن بچنە ناو گۆرەپانەکەوە هاوکات باس لەوەش دەکرێت هێزەکانی ئەمنی چەند جاڵاکوانیکیشی دەستگیرکردووە، نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عیراق ماوەیەک بەر لە ئێستە هێرشێکی توندی کردە سەر لاینگر و رکابەرانی واشپیشبینی دەکرێت، ئەم جۆرە خۆپیشاندانانە پارتە بەرهەڵستکارەکانی مالیکی لە پشتەوەی بن ، شایەنی باسە : لە 29ی تەموزی رابردووەوە كۆمەڵێك چالاكوان لەڕێی فەیسبووكەوە بانگەوازیان كردووە بۆ ئەوەی خۆپیشاندان لەگۆرەپانی تەحریر سازبكرێت دژی زیادبوونی كردەی توندوتیژی ‌و پەلاماری تیرۆرستی‌ و داوای راگرتنی خوێنڕشتن ‌و سزادانی بەرپرسە كەمتەرخەمەكان بكرێت.
Top