عارف تەیفوور: داواکاری چەند کوتلە و پەرلەمانتارێک بۆ نەھێشتنی مووچەی خانەنشینی پرۆپاگەندەی ھەڵبژاردنە

عارف تەیفوور: داواکاری چەند کوتلە و پەرلەمانتارێک بۆ نەھێشتنی مووچەی خانەنشینی پرۆپاگەندەی ھەڵبژاردنە
3ی‌ ئاب/ ئۆگۆست (گوڵان میدیا)- عارف تەیفوور دووەم جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، داواکاری چەند کوتلەو پەرلەمانتارێکی عێراقی بۆ نەھێشتنی مووچەی خانەنشینی پەرلەمانتارانی عێراق تەنیا پرۆپاگەندەی ھەڵبژاردنە.
دووەم جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق روونیکردەوە، ماوەیەکە ژمارەیەک لە کوتلە سیاسیی و ھەروەھا پەرلەمانتارانی لیستە جیاوازەکانی ناو پەرلەمانی عێراق پرسی نەھێشتنی مووچەی خانەنشینی دەخەنەروو، بەوەی ئەوان لەگەڵ ئەوەدان مووچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران بە خەڵکی ھەژار و کەمدەرامەتی عێراقی بدرێ، بەڵام ورووژاندنی ئەو پرسە تەنیا پرۆپاگەندەی ھەڵبژاردنە چونکە کەمتر لە ساڵێک ماوە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
ھەروەھا وتی، لە نێو ئەو کوتلانەدا کوتلەی مواتن و گۆڕان ھەیە، بۆیە ئەگەر ئەو کوتلانە راست دەکەن دەتوانن لە رێگەی دادگاوە داواکارییەک پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی خۆی بگرێتەبەر و بە شێوەیەکی رەسمی لە مووچەکانیان خۆش ببن، بەڵام ئەوانە ئامادە نین لەو مووچەی خانەنشینی خۆیان خۆش بن و تەنیا دەیانەوێ لە چوار چیوەی پرۆپاگەندەی ھەڵبژاردن سوودی لێوەربگرن.
Top