وەزارەتی تەندروستی عێراقی ٤٠٠ نەخۆش بە مەبەستی چارەسەرکردن رەوانەی دەرەوە دەکات

وەزارەتی تەندروستی عێراقی ٤٠٠ نەخۆش بە مەبەستی چارەسەرکردن رەوانەی دەرەوە دەکات
1ی‌ ئاب/ ئۆگۆست (گوڵان میدیا)- بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشانەی کە چارەسەریان لە عێراقدا نییە، وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدراڵ گرێبەستی لەگەڵ ژمارەیەک لە نەخۆشخانە بەناوبانگەکانی وڵاتانی تورکیا و ھیند و لوبنان و ئێران ئیمزا دەکات بە مەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆشەکان.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دکتور زیاد تارق رایگەیاند: وەزارەتی تەندروستی لەماوەی مانگی حوزەیرانی رابردوودا ٤٠٠نەخۆشی رەوانەی دەرەوە کردووە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر لە چوار چێوەی پلانی وەزارەت بۆ چارەسەرکردن لە دەرەوەی وڵاتدا، لە نێو نەخۆشەکانیشدا کەسانی تووشبوو بە شێرپەنجە و منداڵ ھەیە کە دووچاری نەخۆشی دڵ ھاتوون، ژمارەیەک لەوانە بووە کە بە ھۆی کردەوە تیرۆریستیەکاندا بە سەختی بریندار بوونە.
Top