شوان محەمەد تەھا: پێویستە ستراتیژیەتی ئەمن و بەرگری لە عێراق گۆڕانکاری بەسەر دا بێت
ئەو پەرلەمانتارەی عێراق کە ئەندامی لیژنەی بەرگری و ئاسایشیشە گوتی: پێموانییە ئەو دۆخە ئەمنیەی ئێستا لە عێراق ھەیە وا بە ئاسانی بێتە چارەسەرکردن، چونکە چەندین پێشنیاز و راسپاردەمان بە حکوومەتی عێراقی داوە بەڵام حکوومەتی عێراق تێروانین و بۆچوونی ھیچ کەس و لایەنێک بە ھەند وەرناگرێ، کێشەکانی ئێستای ئەمنی عێراقیش بە گۆڕینی ژمارەیەک فەرماندەی کردەوەکان و سوپا چارەسەر ناکرێ، بەڵکو پێویستە ستراتیژیەتی ئەمن و بەرگری لە عێراق گۆڕانکاری بەسەر دا بێت.
گوتیشی: ئەو گۆڕانکارییەش پێویستی بە گۆڕینی تێروانینی حکوومەتی عێراق ھەیە، بەڵام پێمواییە حکوومەتی ئێستای عێراق توانای ئەوەی نییە گۆڕانکاری لەو ستراتیژییەدا بکات.
