عارف تەیفور داوا لە ھەردوو کوتلەی ھاونیشتمانی و گۆڕان دەکات لەبەردەم دادگا دەست لە مووچەی خانەنشینیان ھەڵبگرن

عارف تەیفور داوا لە ھەردوو کوتلەی ھاونیشتمانی و گۆڕان دەکات لەبەردەم دادگا دەست لە مووچەی خانەنشینیان ھەڵبگرن
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دڵگرانی خۆی دەربڕی لە بەئامانج گرتنی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران لەلایەن بەرپرسانی ئاینی و حکومی سەبارەت بە نەھێشتنی مووچەی خانەنیشینکردنیان.

لە راگەیندراوێکی نووسینگەی عارف تەیفور جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ھاتووە: ووروژاندنی بابەتی خانەنشینی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران مەبەست لێی چاوپۆشینە لەو کردەوە تیرۆرستیانە بەغدا و ناوچەکانی دیکەی عێراقی گرتووتەوە و شکستی دەزگا ئەمنییەکان لە چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە.

تەیفور لەراگەیندراوەکە دەپرسێت , ئەگەر ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە مووچەی خانەنشینیان خۆشبوون ئەوا ئەمن و ئاسایش بۆ وڵات دەگەڕێتەوە, ئەدی چی لەو کەسانە دەکرێت کە بەگەندەڵی تومەتبارن و ملیارەھا دۆلاریان رەوانەی دەرەوەی وڵات کردووە.
ھەروەھا تەیفور دەڵێت : ئەو کارەی کوتلەی ئەحرار ئەنجامی دا بە دەستھەڵگرتن لە مووچەی خانەنشینیان لەبەردەم دادگا و دواتر مووچەکەیان بەسەر ھەژاران دابەش بکریت کارێکی زۆرباش بوو, بۆیە داوا لە ھەردوو کوتلەی ھاونیشتمانی و گۆڕان و ئەو ئەندامانە دەکەم کە دەیانەوێـت مووچەی خانەنشینی نەمێنێت بابچن لە دادگا ھەمان کاری کوتلەی ئەحرار بکەن.

تەیفور سەرسوڕمانی خۆشی نیشاندا لەو ھێرشەی دەکرێتە سەر ئەندامانی ئەنجوومەن لەلایەنەدەزگاکانی راگەیاندن بەھۆی ئەو ئیمتیازانەی ھەیتیان و دەڵێت مووچەی خانەنشینی مافی ئەندامانی ئەنجوومەنە بەھۆی ئەو کارەی پێشکەشی دەکەن بە کۆمەڵگە ئەم مووچەیەش بۆ ئەوەی ژیانێکی ئاسایی پێ بباتە سەر , ئەمەش لەزۆربەی پەرلەمانەکانی جیھان ھەیە.
Top