یاسای‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی‌ زیانلێكه‌وتووان ده‌نێردرێته‌وه‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیران

یاسای‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی‌ زیانلێكه‌وتووان ده‌نێردرێته‌وه‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیران
دوای‌ سه‌ردانی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ به‌غدا، بڕیار دراوه‌ جارێكی‌ دیكه‌ پڕۆژه‌یاسای‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی‌ زیانلێكه‌وتووان ڕه‌وانه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق بكرێته‌وه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی‌ بالاَ پێكهێنراوه‌.

موحسین شێروانی‌، به‌رێوه‌به‌ری‌ یاسایی له‌ دیوانی‌ وه‌زاره‌تی‌ شه‌هیدانی‌ كوردستان، بۆ په‌یامنێر گوتی‌ \"دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پڕۆژه‌ یاسای‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی‌ زیانێكه‌وتووان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاماده‌كرا و ڕه‌وانه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار كرا بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌پێی ده‌ستووری‌ عێراق سه‌رۆككۆمار ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق بكات، به‌لاَم به‌هۆی بارودۆخی‌ سه‌رۆككۆماری‌ عێراق نه‌توانرا ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ په‌رله‌مان بكرێت و ئه‌و باسه‌ ڕاگیرا.\""

شێروانی‌ گوتیشی سه‌ردانی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، نێچیرڤان بارزانی‌، كاریگه‌ریی هه‌بوو له‌سه‌ر زیندوكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و كه‌یسه‌و بۆیه‌ بڕیاردرا ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ جارێكی‌ دیكه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق بكرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێستاكه‌ لیژنه‌یه‌كی‌ بالاَی‌ نووسینه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌یاسای‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی‌ زیانلێكه‌وتووان پێكهێنراوه‌ و سه‌رقاڵی‌ كاركردنه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌."
Top