عیزەت دوری رەخنە لەسەدام حسێن دەگرێت
دوری داگیركردنی كوێت بە هۆكاری پاشكەوتنی نەتەوەی عەرەب و دابەشبوونی دەزانێت و دەشڵێت \""بۆ مێژوو دەڵێم ئەگەر سعودیەو وڵاتانی كەنداو نەبونایە عێراق لەجەنگی دژی ئێران سەرنەدەكەوت\"".
هاوكات عیزەت دوری ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات\""حیزبی بەعس بەئامانجكردنی هێزەكانی سوپاو تەناهی عێراق رەتدەكاتەوە، چونكە ئەو هێزانە زۆر لە رۆڵەكانی عێراق و سەربازانی سوپاو هێزە تەناهییەكانی پێشووی عێراق لەخۆ دەگرن و بەئامانجكردنی هێزە تەناهییەكانی عێراق دەستی میلیشیا چەكدارەكانی سەر بەئێرانی لەپشتەوەیە\"".
هەروەها دەشڵێت:\"" باوەڕ ناكەم چەكدارانی رێكخراوی قاعیدە كارێكی لەو جۆرە ئەنجام بدەن، لەكاتێكدا ئێمە موجاهیدەكانی قاعیدە بەبراو هاوپەیمانی خۆمان دەزانین لە خەباتی چەكداری بۆ بەئامانجكردنی دووژمنانی عێراق\"".
رووداو"
