نوێنه‌رێكی عێراقیه:; ئێستا واجبێكی ده‌ستوری و شه‌رعییه، سه‌رجه‌م فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان له كارلابرێن
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، محه‌ممه‌د كه‌ربولی، وتیشی: له ئێستادا هیچ بیانوویه‌ك یان رێگرێكی یاسایی و ده‌ستوری و شه‌رعی نییه، رێگر بێت له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی به‌رپرسی ئاسایشی وڵات و هاوڵاتیانن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی چاوپۆشیان لێده‌كه‌ن و رێگه ناده‌ن لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت، به‌تۆمه‌تی ناپاكی گه‌وره بدرێنه دادگا.
وتیشی: ئه‌وانه‌ی له‌به‌رده‌م سه‌قامگیركردنی ئاسایش رێگرن، پێویسته له‌سه‌ریان دان به هه‌ڵه‌كه‌یان دابنێن و ئه‌وانه‌شی كه‌مته‌رخه‌من بیانداته دادگای عێراق ئه‌مه‌ش وه‌كو رێزێك بۆ خوێنی هاوڵاتیانی بێتاوانی كه رۆژانه ده‌ڕژێن، ئه‌گه‌ر هاتوو خۆیان به عێراقی بزانن.
كه‌ربولی روونیكرده‌وه: ئه‌وانه‌ی ئه‌و توانایه له خۆیان به‌دی ناكه‌ن ئاسایشی وڵات و هاوڵاتی له ئه‌ستۆ بگرن، پێویسته له‌سه‌ریان پۆسته‌كه‌یان به‌جێبێڵن و بوار به‌كه‌سی به تواناتر و دوور له وه‌لائی حزبی و ده‌سكه‌وتی سیاسی و دوور له جێبه‌جێكردنی ئه‌جنده‌ی وڵاتانی دراوسێ كه نایانه‌وێ عێراق سه‌قامگیر بێت، بده‌ن.
