لە بودجەی پەرلەمان پارە بۆ جوانكاری پەرلەمانتاران تەرخانكراوە

 لە بودجەی پەرلەمان پارە بۆ جوانكاری پەرلەمانتاران تەرخانكراوە
پەرلەمانتارێكی ئیئتیلافی عێراقییەی ئازاد رایدەگەیەنێت، كە بەشێك لە بودجەی پەرلەمانی عێراق تەرخانكراوە بۆ جوانكاری پەرلەمانتاران. وەكو نەشتەرگەری ددان و دابەزاندنی كێش.

لە بەیاننامەیەكدا عالیە نسەیەف رایگەیاندووە \"بڕی 28 ملیار دینار بۆ بەخشین و یارمەتی تەرخانكراوەو بێگومان زۆربەی ئەو بەخششانەش دەچێتە گیرفانی رێكخراوەكانی سەر بە لایەنە سیاسییەكان یان لە نەشتەرگەری جوانكاری پەرلەمانتارە نزیكەكانی لایەنێكی دیاریكراو خەرج دەكرێ\"".

پەرلەمانتارەكەی ئیئتیلافی عێراقییەی ئازاد رایگەیاند: لە بودجەی 2012 بڕی نیو ملیار دینار بۆ خزمەتگوزاری ئینتەرنێت تەرخانكراوە، بەڵام لە بودجەی 2014 بڕی دوو ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە.

هەروەها ئەمساڵ تێچوی پاككردنەوەی فەرمانگە 636 ملیۆن دینار زیادیكردوە ئەمە جگە لەجلوبەرگی كرێكاران، كە بڕی 350 ملیۆن دینارە. لەكۆتاییدا نسەیەف داوایكرد شەفافانەتر گفتوگۆ لەسەر ئەم بابەتە بكرێتەوە.














رووداو ـ "
Top